تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیکەی لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٢ وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى سەربازێکی خۆی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو، سەربازێکمان لە دوای برینداربوونی و وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا". 


لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئەو سەربازە ناوی (خەلیل قۆج)ە و لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی (کلیل – چنگ) لە دوای برینداربوونی و وەرگرتنی چارەسەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرە گیانی لەدەستداوە". 

دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژی ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی (کلیل – چنگ) لە ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە دەستپێکرد.


PM:01:37:09/08/2022