شارەوانی سلێمانی لەبارەی خانووە بێتاپۆکان ئاگاداری دەداتە هاوڵاتیان

ئەمڕۆ سێشەممە، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ شارەوانی سلێمانی ئاگاداری خاوەن خانووە بێتاپۆكان دەكاتەوە داواكاری پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ ئەوەی مامەڵەی یاسایی.

 

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، شارەوانی سلێمانی دووبارە ئاگاداری سەرجەم خاوەن خانووە ”زیادەڕۆیی و بێ تاپۆكان” دەكاتەوە كە فۆڕمن یان بێ فۆڕمن و لەناو حەرەمی گوند, یان لە دەرەوەی حەرەمی گوند دروستكراون سەر بە شارەوانیی ناوەندن یا دەكەونە سنوری هەر پێنج بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانیمان، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، تاسلوجە، ڕاپە‌رین، بەكرەجۆ.. كە دەكەونە ناو ماستەر پلانی سلێمانییەوەو، هاودژ نین لەگەل نەخشەی بنەڕەتیی، پێویستە بە زووترین كات داواكاریی پێشكەش بكەن بە پارێزگای سلێمانی كاروباری یاسایی،. تا ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٩/٩، بۆ ئەوەی مامەڵەی یاساییان بۆ بكرێت.

 

هەر لەو ئاگادارییەدا باسی ئەوەش کراوە، بەپێی یاسای ژمارە ٣ ی ساڵی ٢٠١٩ی هەموار كراو، بەیاسای ژمارە ٧ی ساڵی ٢٠٢١، مامەڵەكانیان بۆ ڕاییبكرێت.

 

شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەدەنگەوە نەهاتنی ئەم ئاگادارییەمان خاوەن موڵك خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر یاسا.



PM:01:58:09/08/2022