دابەشکردنی مووچەی سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت

ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٢، لە پارێزگای سلێمانی، كێشە بۆ دابەشكردنی مووچە دروست بوو، تەنیا مووچەی یەك وەزارەت دابەش كرا.

 

دوای ئەوەی دوێنێ لە لایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بانكەكانی وەزارەتی دارایی، فەرمان بە بانكەكان كرابوو، كە لەپاڵ مووچەی پەروەردە، مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی كەمئەندامان و دەزگای ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش بكەن، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی تەنیا مووچەی وەزارەتی پەروەردە دراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانکەکان ڕایگەیاند "ئەمڕۆ تەنیا تەمویلی مووچەی وەزارەتی پەروەردەمان بۆ رەوانە كرابوو و شوێنەكانی دیكە مووچەیان نەدرا و نازانین هۆكارەكە نەبوونی تەمویلە یان بابەتی دیكەیە".

ئەو سەر چاوەیە ڕاشیگەیاند "سبەی مووچەی كەمئەندامان و ئاسایش و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەدرێت".

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان لە پارێزگای هەولێر و دهۆك، لەپاڵ مووچەی پەروەردە، مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی كەمئەندامان و ئاسایش دراوە.

 

 


 



PM:04:55:09/08/2022