تاقیكردنەوەی
خوولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە هەرێمی
كوردستان دەستپێدەكات و وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە، هەر ڕۆژێكی تاقیكردنەوە بەر
پشوو بكەوێت نەكرێتە پشوو.
بەپێی خشتەی
تاقیكردنەوەكانى وەزارەتی پەروەردە، لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگەوە تاقیكردنەوەكانی خوولی
دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەكات و جگە لە ڕۆژی هەینی هەموو ڕۆژێك تاقیكردنەوە
دەبێت و ڕۆژی ٢٨ی ئاب كۆتایی دێت.
هەر بەگوێرەی
خشتەی تاقیکردنەوەکە، هەر ڕۆژێكی تاقیكردنەوە بەر پشووی فەرمی كەوت، ناكرێتە پشوو،
بەڵكو تاقیكردنەوە بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە كاتژمێر ٧:٣٠ی بەیانی ئەنجام دەدرێت.
خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە هاتووە: