میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە،
گەردەلولی خۆڵبارین لە ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیپێکرد و ئاستەنگی بۆ بینین
دروست کردوە و بەپێی پێشبینییەکان هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
میدیا کان باسیان لەوەکرد،
خۆڵبارینی چڕ لە بەغداد و پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردوە و لە ئێستادا شۆفێران بە
ئاسانی ناتوانن رێگاکان بەکاربهێنن و ئاستەنگ بۆ بینین دروست بوە.
باسای لەوەشکرد، خۆڵبارینەکە
سەرجەم شارەکانی ناوەڕاست و باشوریشی گرتوەتەوە و خۆڵبارینێکی کەمیش شارەکانی هەرێمی
کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، کەشناسی
هەرێم ئەمڕۆ رایگەیاند " سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت
لەگەڵ بوونی تۆزێکى سوک و پلەکانی گەرما گۆڕانکاری ئەوتۆیان بەسەردا نایەت".