بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە هەوڵی كوشتنی بە "قەناس" روونكردنەوە دەدات


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رەتیدەكاتەوە لە كاتی گەڕانەوەی لە شاری هەولێرەوە بۆ شاری سلێمانی بە چەكی جۆری قەناس هەوڵی كوشتنی درابێت و دەڵێت "تەنها چاودێری دەكراین".


ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر لایەنە سیاسییەكان بۆ گفتوگۆی هەڵبژاردن كۆبوونەوە، دواتر وا بڵاوكرایەوە كە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وتبێتی "جارێك لە كاتی گەڕانەوەی لەشاری هەولێرەوە بۆ سلێمانی بە قەناس هەوڵی كوشتنی درابێت"، بەڵام بافڵ تاڵەبانی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی كوردسات میدیای حیزبەكەی رایگەیاند "زانیارییەكە وا نەبووە كە بە قەناس هەوڵی كوشتنمان درابێت، بەلام چاودێری دەكراین".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا باسی زۆر شت كرا بەتایبەتیش دۆخی سیاسی و ئابوری و پڕۆژەكانی شاری سلێمانی.



PM:07:48:10/08/2022