ریاڵ مەدرید نازناوێکی تری بردەوە

بێنزیما پێشەنگی ریال مەدریدی گرت بۆ بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر ئەنتراخت فرانکفۆرت

یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا کە لە یاریگای ئۆڵۆمپی شاری هێلسنکی پایتەختی فینلاند بەڕێوەچوو،  توانی جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستبهێنێت و 2-0 لە فرانکفۆرت بباتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید گۆڵی یەکەمی لە لایەن بۆ داڤید ئالابا یاریزانی نەمسایی تۆمارکرد دوای پاسێکی یەکلاکەرەوەی سەری کاسیمیرۆی بەڕازیلی، پێش ئەوەی یاریزانی فەرەنسی کەریم بنزیما گەڕایەوە بۆ دوو هێندە و لە خولەکی ٦٥ی گێمی دووەمدا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

بەم شێوەیە یانەی ریاڵ مەدرید یەکەم نازناوی ئەوروپی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا لە گەڕان بەدوای شەشگۆشەی مێژووییدا.
ئەمە نازناوی پێنجەمی سوپەری ئەوروپای یانەی شاهانە بوو.



AM:12:05:11/08/2022