کەشناسی پێشبینیی بەرزترین پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومە لەرزە زانی هەرێم، کەشی پێشبینی کراوی  ٤٨ کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

سبەینێش ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

 

ڕاگەیاندراوی بەرێوبەرایەتی کەشناسی بەم جۆرە هاتووە:

 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ 11- 8- 2022

 

کەش/ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

خێراى با / لەسەرخۆ -  مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/س

ئاراستەی با /  باکورى ڕوژئاوا .

پلەکانی گەرما / کە لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

مەوداى بینین / (7-9) کم  دەبێت .

 

سبەی 12- 8- 2022

 

کەش/ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز وخۆڵێکی سووک بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک بەهێزبوونی هەیە لە م ناوچانە.

 پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو.

خێراى با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س

ئاراستەی با /  باکورى ڕوژئاوا .

مەودای بینین /  ( 7– 9 ) کم دەبێت لەناوچەکانی باشووری هەرێم لەنێوان (6-8) کم دەبێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

 

هەولێر  : 42

 

سلێمانی : 42

 

دهۆک  : 40

 

کەرکوک : 44

 

زاخۆ     :41

 

هەڵەبجە : 43

 

سۆران  : 41

 

راپەرین : 41

 

گەرمیان: 46

 

 



AM:11:33:11/08/2022