سەۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هۆشداری کشانەوە لە حکومەت دەدات
ئەگەر بێت و "گەمارۆى" سەر پارێزگاى سلێمانى لانەبرێت.
و بافڵ تاڵەبانى لەکۆبوونەوەى لوتکەى لایەنەکان لەسەرۆکایەتى هەرێم هۆشداریداوە
لە کشانەوەى یەکێتى لە حکومەت، ئەگەر "گەمارۆى" سەر پارێزگاى سلێمانى
لانەبرێت.
بەپێی میدیای فەرمى یەکێتى، بافڵ تاڵەبانی لەکۆبوونەوەى دوێنێ چوارشەممە
بە ئاشکرا باسى لە کێشەکانی سلێمانی و دەوروبەری کردووە کە چەند ساڵێکە رووبەڕووی
دانیشتوانەکەی بووەتەوە، ھۆشداریداوە کە ئەگەر ئەو گەمارۆیەی لەسەر سلێمانی دانراوە
لانەبرێت، ئەگەر ھەیە وەک یەکێتی لە حکومەت بکشێنەوە.
باسی لەوەشکرد، ناکرێت لە سلێمانی گرفتی موچە ھەبێت و ئێمە وەک حزب
پارە بۆ دەرماڵەی خوێندکار و کۆمپانیاکانی پاککەرەوە دابین بکەین.
بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی رایگەیاند، "ئەوان لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنن
و بۆ رۆژی ھەڵبژاردنیش کات دیارینەکراوە، چونکە ھێشتا کاتیان لەبەردەست ماوە".