سبەی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق خۆپیشاندانە


وەزیری سەدر رایگەیاند " سبەی هەینی لە لایەنگرانی رەوتەکە لەسەرجەم پارێزگاکان جگە لە نەجەف بڕژێنە سەر شەقام بۆ خۆپیشاندان".( پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە ).

وەزیرەکەی سەدر، ساڵح محەمەد عێراقی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە " داوای لەلایەنگرانی رەوتی سەدر کردووە سبەینێ هەینی کاتژمێر پێنج لە پارێزگاکان جگە لە نەجەف بۆ پشتیوانی چاکسازیی گردبنەوە".
  
هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لایەنگرانی رەوتەکەی بمێننەوە تا ئاگاداردەکرێنەوە و فۆرمی تایبەت بە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پڕ بکەنەوە.  
  
چوارچێوەی هەماهەنگیش کە لایەنی کێبەرکاری سەدرە لە بەیاننامەیەکدا داوا لەلایەنگرانی دەکات کاتژمێر ٥ عەسری هەینی لەبەردەم دیوارەکانی ناوچەی سەوز لەبەشی پردی هەڵواسراو خۆپیشاندان ئەنجام بدەن بۆ پاراستنی دامەزراوە دەستورییەکان.    
  



PM:02:46:11/08/2022