لە قەڵادزی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە رووداوێکی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداو دوانی تر برینداربوون کە هەر سێ کەسەکە ئەندامی یەک خێزانن.
سەرەتای رووداوەکە دایک و باوکەکە گیانیان لە دەستداوە، دواتریش منداڵێکیان، تەنها دوو کەس ماون کە ئەوانیش بریندارن.
رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری ئۆپڵدا بوو و بەهۆی رووداوەکەوە ئەو خێزانەی کە خەڵکی قەڵادزێن سیانیان گیانیان لە دەستداوە.