سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت ئامادەیە دەستلەکاربکێشێتەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات قوربانی به‌خۆیان بده‌ن بۆ ئەوەی دۆخەکە تێکنەچێت و، ئاماده‌یه له‌و پێناوه‌دا كورسییه‌كه‌ی بۆ حكومه‌تێ نوێ جێبهێڵێت.
كازمی ئەوەش دەخاتەڕوو " دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، عێراق رووبه‌ڕووی كێشه‌ی سیاسی راسته‌قینه بووه‌ته‌وه و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه و باشترین چاره‌ش گفتوگۆی سه‌ركرده سیاسییه‌كانه كه به دانایی و قوربانیدان بێت".
سه‌رۆك وه‌زیران حکومەتەکەی بە بەرپرس نازانێت لە هەڵەکانی ئەمڕۆ و دەلێت" هه‌ڵه‌یه بگوترێت ئه‌م حكومه‌ته هۆكاری كێشه‌كانه، له‌سه‌ره‌تاوه رامانگه‌یاندووه ئاماده‌ین ده‌سه‌ڵات راده‌ستی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو بكه‌ین، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان كۆكبن ئێمه‌ش ئاماده‌ین ده‌ست له‌كاربكێشینه‌وه".
بڕیارە سبەی هەردوو لایەنگرانی سەدر و چواچێوەی هەماهەنگی لە بەغداو چەندان شاری تری عێراق خۆپیشاندان بکەن و دوا وادەش بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان کە لەلایەن سەدرەوە دانراوە کۆتایی هەفتەی داهاتووە.