فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٨ وەزیر دەردەچێت


دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٨ وەزیر دەرکردو کۆی ئەو بەرپرسانەی فەرمانیان دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە هەزار و ٧٥٤ تۆمەتبارە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا دەستەی دەستپاکی عێراق چالاکییەکانی شەش مانگی پێشوویان راگەیاند کە لەو ماوەیەدا هەزار و ٧٥٤ تۆمەتباریان دەستنیشانکردووە."

هەرەوەها لەو کۆنگرەیەدا راگەیەندرا " کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ  ٧٣١ فەرمانی دەرچووە کە ٣٩٦ فەرمانی جێبەجێ کراوە".

وەک خراوەتەڕوو لە ناو فەرمانەکاندا ٨ وەزیر و ٥٣ خاوەن پلەی تایبەتی و دوو بەرێوەبەری گشتی و پلەداری هاوشیێوەی ئەوانەیان تێدایە.

دەستەی دەستپاکی ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئەوان تونیویانە بەر لەهەدەردانی زیاتر لە یەک ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار گرتووە و رادەستی خەزێنەی گشتی دەوڵەت کراوە.



PM:05:37:11/08/2022