لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت

بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە لە سنوری شاری سلێمانی بۆ هەر لیترێک بە بڕی (٥٠) دینار دابەزین بەخۆوە ببینێت. 

لەمبارەیەوە بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سنوری شاری سلێمانی بۆ هەر لیترێک (٥٠) دینار بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دادەبەزێت". 
بەپێی دابەزینەکە نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەزار و ٢٠٠ دینارەوە دەبێتە هەزار و ١٥٠ دینار، سوپەر لە هەزار و ٥٠٠ دینارەوە دەبێتە هەزار و ٤٥٠ دینار، هەروەها  بەنزینی محەسەن لە هەزار و ٣٧٥ دینارەوە دەبێتە هەزار و ٣٢٥ دینار.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی بەنزین چەند جارێك بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، کە چەند جارێكیش شۆفێران دژی بەرزبوونەوە و خراپی کوالێتی بەنزین گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە.


PM:06:22:11/08/2022