سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده له دیدارێكدا رایانگه‌یاند" ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌نگاوێكی باشه به مه‌رجێك كه هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌نجامه‌كانی بن".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی سیاده كرد و له دیدارێكدا هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوانیان كرایه‌وه بۆ ده‌ربازبوون له چه‌قبه‌ستوی سیاسی.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ر له‌و دیداره‌دا په‌یوه‌ست به قه‌یرانی سیاسی عێراق، هه‌ردوولا ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه كه هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌نگاوێكی نوێ پێویسته به ئاڕاسته‌ی باشتركردنی دۆخی سیاسی عێراق و كۆتایهاتنی قه‌یرانی سیاسی بێت.
له بڵاوکراوەکەدا باس له‌وه‌شكراوه، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابوون،" ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌نگاوێكی باشه به مه‌رجێك كه هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌نجامه‌كانی بن".