ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی بە جێگیری مایەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە هەریەک لە نرخی یۆرۆ و پاوەن بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە دابەزین کرد.
نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەکرا:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزار دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٥٢ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزار دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٨٠ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٢٧٨ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٩٤٩ دینارە.