ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەستبەسەرە

لە یەک شەممەی رابردووەوە ٧ ی ئاب، فارس نەورۆڵی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی - هەڵەبجە چارەنووسی نا دیارەو، ماڵپەڕی " سپی " زانیوویەتی دەستبەسەرە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، فارس نەورۆلێ کە جگە لە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی - هەڵەبجە وتەبێژی پارتیشە لەو ناوچەیەو، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا لە مەکتەبی رێکخستنی پارتیەوە ئاگاداری سەرکردایەتی سلێمانی- هەڵەبجە کراوەتەوە کە سەردانی هەولێر بکات، دوای ئەوەی یەک شەممە سەردانی هەولێری کردووە لەو کاتەوە لەوێ دەستبەسەرە.
  
تا ئیستا نە پارتی نە هیچ رێکخراوێکی پارتی لەسەر دەستبەسەرکردنی فارس نەورۆڵی هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردۆتەوە، بەلآم بەپێی زانیارییەکانی " سپی " پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانییەوە نییە و بەفەرمانی پاراستن دەسبەسەرە.

" سپی " زانیوویەتی کە تەنها فارس نەورۆڵی کادیری دیاری پارتی نییە لە دەڤەری سلێمانی دەستگیر کرابێت، بەڵکو چەند کادیرێکی تریش وەک ئەو لەم رۆژانەدا دەستەبەسەر کراون.

فارس نەورۆڵی کادیرێکی دیاری پارتی یە لە سلێمانی، هەروەها وەک نووسەرێکیش چەندان ساڵە دەنووسێت و بابەتی سیاسی لە رۆژنامە و ماڵپەڕەکان بڵاوکردۆتەوە.

 

PM:07:13:11/08/2022