لەبارەی لێبڕینی مووچەی خانەنشینی و سندوقی خانەنشینی ڕوونکردنەوە دەدرێت

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" لەمەودوا بڕینی خانەنشینی ناچێتە هیچ تۆمار و شوێنێك، بەڵكو ئەو بڕە پارەیە دەچێتە ناو سندووقی خانەنشینی و دەبێتە دڵنیاییەك بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".

عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی راگەیاند" ماوەیەكە دامەزراندنی سندووقی خانەنشینیی دەستی پێكردووە، دوای ئەوەی پەیڕەومان دەركردبوو، كە یەكێك بووە لە هێڵە گشتییەكانی كابینەی نۆیەم و لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا دێت، هاوكات دەستەی بەڕێوەبردنی سندوقی خانەنشینی پێكهاتووە و لەمەودوا بڕینی خانەنشینی ناچێتە هیچ تۆمار و شوێنێك، بەڵكو ئەو بڕە پارەیە دەچێتە ناو سندووقەكە و دەبێتە دڵنیاییەك بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".
باسی لەوەشکرد، پێداچوونەوە بە  كەیسی هەزار و ٧٩٧ خانەنشینی نایاسایی بە پلەی وەزیر و بریكار و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی كراوە و خانەنشینییەكانیان هەڵوەشاوەتەوە، مانگانە لەم كەیسەدا یەك ملیار دینار بۆ گەنجینەی حكومەت گەڕاوەتەوە و هەمواری مووچەیان بۆ كراوەتەوە. 


PM:09:12:11/08/2022