هەردوو هونەرمەندی لاو ماریا هەورامی و ژاکان حەمە عەلی خان گرتە ڤیدیۆیەکی نوێیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
ژاکان حەمە عەلی خان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی کورتی ڤیدیۆی خۆی و ماریا هەورامی بڵاوکردۆتەوە، کە بۆنەتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی.
ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی ١٩٩٠ لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو، چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.
ژاکان لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێک و کوڕێکە بەناوی (زەنێ و زەند)، ناوبراو کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانەو هەواداری خۆی هەیە.