نرخی نەوت دادەبەزێت

ئەمڕۆ هەینی ، کەمێک پێش ئێستا بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە نزمبوونەوە کرد.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٩ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٩ دۆلار و ٦ سەنت بوو.

 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٣ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٤ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

 

ڕۆژى ٩ى ئازاری ئەمساڵ نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا گەیشتە (١٣٠) دۆلار، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخ بوو لە ماوەى (١٢) ساڵى ڕابردوودا تۆمارى کردبێت، بەڵام لە ماوەى چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخى نەوت لە بازاڕەکاندا دابەزینى بەرچاوى بە خۆیەوە بینی.



AM:08:52:12/08/2022