بکوژی فاروق میرزا و کچەکەی لە دهۆک دەستگیرکرا

پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند، "لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا لە سەنتەری شاری دهۆك و لە گەڕەكی سەرهەڵدان، بكوژی فاروق میرزا كچەكەی دەستگیرکرا."

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بکوژ دانی ناوە بەکوشتنی کچە شەش ساڵانەکەی فارووق بەناوی ئاخینک دا ناوە".

 

ئەوەش لەکاتێکدا دێت، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ٤ی مانگی ئاب فارووق میرزا و (ئاخینک)ی کچی لەلایەن بکوژەکەوە لە باخێک میوانداری کرابوون، دوای سێ رۆژ لە رووداوەکە تەرمی فارووق لە هەمان شوێن دۆزرایەوە.



AM:09:14:12/08/2022