ئەمڕۆ هەینی ١٢ی ئاب، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەرانی
چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات پشتیوانی‌یان بكەن و لەگەڵ خۆپیشاندەرانی سەدریدا گرژی
دروست نەكەن.
سەدر لەتویتێکدا ڕایگەیاند، "ئێمه و جەماوەری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
له باره‌ی گه‌نده‌ڵی له وڵات جیاوازیمان نییه، به‌ڵام كێشەمان له‌گه‌ڵ سه‌ركردەكاندا
هەیە، سه‌یره جه‌ماوه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
پشتیوانی ئێمه ناكه‌ن بۆ رزگاركردنی نیشتمان له داگیركه‌ر و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی".
سەدر دەڵێت " با خۆپیشاندانتان بۆ سه‌رخستنی چاكسازی بێت، نه‌ك
شكۆی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و حكومه‌تانه‌ی بێ سوود بوون بۆ عێراق، ئایا ئێوه كه‌رامه‌ت و ئازادی و ئاسایش و پارووی
ژیان و سه‌لامه‌تی و چاكسازیتان ناوێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین."
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتەکەیدا ئەوەشی نوسیوە " بۆ به‌هره له
پێشه‌واتان حوسێن وه‌رناگرن له باره‌ی چاكسازیی و رووخانی ده‌وڵه‌تی یه‌زید، نه‌ك
پاراستنی شكۆی. ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م داوایه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا؛ بزانن كاتێك
ئێوه خۆپیشاندانتان كرد و مانتان گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێتان ده‌وت ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن،
ئێمه نه‌مانویست خۆپیشاندان بكه‌ین و مانبگرین هاوكات له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ده‌مانتوانی ئه‌و كاره بكه‌ین. "
لە دێڕەکانی کۆتای تویتەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئه‌گه‌ر بڕیارتان
دا خۆپیشاندان بكه‌ن هاوكاتی خۆپیشاندانی چاكسازی، ئه‌وا با خۆپیشاندانه‌كه‌تان
ئاشتیانه بێت و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن و عێراق له هه‌موو ناو و نازناوێكی
دیكه گه‌وره‌تره. ده‌ستی دۆستایه‌تیمان بۆ جه‌ماوه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی درێژ
ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ سه‌ركرده‌كانی، ده‌مانه‌وێت چاكسازی بكه‌ین له‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تیا
كراوه، له‌سه‌ر رێبازی پێشه‌وا حوسێن سڵاوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت ده‌ڕۆین. رێبازمان
رێبازی مه‌رجه‌عه‌كه‌مانه. ئه‌گه‌ریش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا ئێمه به‌رده‌وامین
له هه‌وڵی چاكسازانه‌مان و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خودا و خۆشه‌ویستیمان بۆ سه‌روه‌ری
چاكسازی و خۆشه‌ویستیمان بۆ نیشتمان هه‌یه. سڵاو له‌وانه‌ی شوێن چاكسازی ده‌كه‌ون.