گەنجێك لە کاتی مەلەکردن لە ئاوی زێی گەورە دەخنکێت

ئەمڕۆ هەینی ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ گەنجێکی تەمەن (٢٦) ساڵان لە کاتی مەلەکردن لە ئاوی زێی گەورە لە قەزای خەبات خنکا.  

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ئەمڕۆ گەنجێک بە ناوی (سامر محێدین حمێیە) و تەمەن (٢٦) ساڵ، کە خەڵكی ڕۆژئاوای کوردستانە، لە کاتی مەلەکردن لە ئاوی زێی گەورە لە قەزای خەبات خنکا.  
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئێستا تیمەکانمان خەریکی دۆزینەوەی تەرمەکەن". 


PM:02:12:12/08/2022