هەپەگە کوژرانی حەوت سەربازی دیکەی تورکیای راگەیاند

ئەمڕۆ هەینی ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی حەوت سەربازی دیکەی سوپای تورکیای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" گەریلاكانمان لە بەرامبەر سوپای توركیا شەڕێكی گەورە دەكەن و لە چالاكییەكدا حەوت سەربازی سوپای توركیا كوژران و دوو سەنگەر و درۆنێك و كامێرایەكی حەراری و چەكێكی ئەی-٤ لەناوبراون". 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانیان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

١.لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ

رۆژی ١١ی ئاب كاتژمێر ٠٥:٣٠ بەسەر سەنگەرەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ درۆنێك دەسوڕایەوە. تیمە گەڕۆكەكانمان لە درۆنەكەیاندا و خستیانەخوارەوە. ئەو درۆنە كە خرایە خوار لە لایەن هێزەكانمانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

لە ١١ی ئابدا كاتژمێر ١٢:١٠ تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشكەوتی بریندارانیاندا، سەنگەرێكی ئەی -٤ و چەكێكی ئەی -٤ لە ناویدا تێكشكان.

لە ١١ی ئابدا كاتژمێر ١٦:٠٠ ئۆتۆمبێلێكی حەفارە كە دەیویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین رێگای سەربازی بۆ داگیركەران دروست بكات، لەلایەن هێزەكانمانەوە گورزی لێدرا. دوای گورزی هێزەكانمان، داگیركەران ناچاربوون كار بە حەفارەكە رابگرن.

لە ١١ی ئاب كاتژمێر٠٠:٠٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانمانەوە بە چالاكی هەماهەنگی گەریلا و تاكتیكی چەكی قورس لێیاندرا. لەو چالاكیەدا ٥ داگیركەر سزادران.

٢. لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرعەشدا

لە ١١ی ئابدا كاتژمێر ٢٢:٤٠ تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی نیمچەئۆتۆماتیك لە دژی قەرەقۆڵی كانی ماسی لە مەتینا چالاكییەكیان سازكرد. لەو چالاكیەدا ٢ داگیركەر سزادران، سەنگەرێك و سیستمێكی كامێرای حەراری تێكشكێنران.

لە ١١ی ئابدا كاتژمێر ١٨:٢٠ تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی سوك لە داگیكەرانیاندا. داگیكەران كاتێك ویستیان سەنگەرەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی بۆردومان بكەن، هێزەكانمان لەوانیاندا. دوای دەستوەردانەكە، داگیركەران ناچاربوون تائاستێك بكشێنەوە.

٣. هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی:

لە١١ی ئابدا تونێلەكانی شەڕ لە گۆڕەپانەكانی وەرخەلێ و چەمچۆ دوو جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی بۆردومان كران.

٤. هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە تانك، كاتیوشا، چەكی قورس، هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی شەڕ:

لە ١١و ١٢ ی ئابدا لە شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و گۆڕەپانەكانی بەرخودان فڕۆكەی سیخوڕی سوڕانەوە.

لە ٢٨ی تەمموز لە گۆڕەپانی دۆڵی ئاڤاشین ٢ جار فڕۆكەی شەڕ بۆردومانیان كرد.

لە ١١ی ئاب گۆڕەپانەكانی گوندی گوزە، شاخی زەنگیل، دۆڵی مێران، گوندی بێداد و دەشتی كافیای گارە ١٢ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

لە ١١ و ١٢ی ئاب گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی بەهار، شاخی ئامێدی، ساجا و سیدا ٥ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

لە ١١ی ئاب گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ١٥ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران.

لە ١١ی ئابدا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی هەكاری، شاخی ئێف ئێم و ئەشكەوتی برینداران بە دەیان جار بە تانك، كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كران. 


PM:07:01:12/08/2022