نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمشەو ١٢ی ئاب هاوشێوەی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا ٩٧ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٩٩ دۆلار و ٦ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩١ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٩٤ دۆلار و ٣٤ سەنت بوو.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو هەوڵانەوە هەیە کە ئەمەریکا و رۆژئاوای ئەوروپا دەیدەن لە پێناو دابەزاندنی نرخی نەوت و، فشاریان بۆ سەر وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت کە بڕی زیاتر بخەنە بازاڕەوە، هەروەها گفتوگۆی نێوان ئەمەریکا و ئێران لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی و ئەگەری رێککەوتن و کارئاسانی بۆ گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ نێو بازاری جیهانی نەوت. 



PM:10:10:12/08/2022