هەولێر.. بەرێوەبەرایەتی پەروەردە فۆڕمی وانەبێژی دابەشدەكات

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر ئاشكرای کرد، كە لە سبەینێ یەکشەمەوە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ فۆڕمی وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەرچووانی كۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنیات ئەوانەی ئارەزوی دانانیان هەیە وەك وانەبێژ ڕۆژی یەك شەممە بەرواری ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی.

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پێویستە پێشكەشكار تا ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ فۆڕمەكان بگەڕێنەوە بەشی خۆیەتی.

 

دەشڵێت "پێویستە وێنەیەك لە پشتگیری كۆلێژ، كه بیسەلمێنی دەرچووی كۆلێژی پەروەرده و پەروەردەی بنیاتە لەگەڵ خۆی بهێنێتەوە" .



PM:03:17:13/08/2022