تۆمەتباری كوشتنی هاوڵاتییەك لە كەركوك ئاشكرا دەكرێت


لە شاری كەركوك هاوڵاتییەك كوژراوە و بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش، ئەو كەسە لەلایەن "برا"یەكیەوە بووە.

سایتی ئێن ئارتی بڵاویكردەوە، نزیكەی ١٠ رۆژ بەر لە ئێستا لە گەڕەكی كوردستان، هاوڵاتییەك لە نێو دوكانەكەی خۆیدا بووە و لەلایەن دوو چەكدارەوە هەڵدەكوتنە سەر دوكانەكە و باوك و كوڕێك بریندار دەكەن.

هەر بەپێی هەواڵەكە "دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، خاوەن دوكانەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە و دوای لێكۆڵینەوەكانیش دەركەوتووە، برایەكی كوژراوەكە لەگەڵ كەسێكی دیكەدا كارەكەی ئەنجامداوە و ناوبراو دانی بە تاوانەكەیدا ناوە".

هەر بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس "دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە هۆكاری رووداوەكە كێشەی كۆمەڵایەتی بووە كە كوژراوەكە پێشتر براكەی خۆی لە دوكانەكەدا دەركردووە".



PM:09:56:13/08/2022