"هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان لە دەسەڵاتى ئێمەدا نیە"

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق وەڵامی داواکەی موقتەدا سەدری دایەوەو ئاشکراشیکرد، هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان لە دەسەڵاتى ئێمەدا نیە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ئاب، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق وەڵامی داواکەی موقتەدا سەدری دایەوەو وتی " هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان لە دەسەڵاتى ئێمەدا نیە".

 

دەشڵێت " ئەرکەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە یاسا دیاریکراوە و خۆی دەبینێتەوە لە بەڕیوەبردنی دەەسەڵاتی دادوەری و هیچ رێگە پێدانێکی نیە بۆ دەستێوەردان لە دەسەڵاتەکانی جێبەجێکاری و یاسادانان.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێننەوە، لە کاتێکدا ١٠ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە بەڵام بە هۆی ڕێک نەکەوتنی لایەنەکان هێشتا حکومەتی نوێ پێكنهێندراوە.



PM:02:26:14/08/2022