ئاسایشى سلێمانى لەبارەی کوژرانی گەنجێک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا ئاسایشى سلێمانى ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەبارەی کوژرانی گەنجێک بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە کاتى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى تیرۆر لە سلێمانى، ڕووبەڕووبوونەوە روویداوە و بەهۆیەوە گەنجێک کوژراوە، کە پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە نەبووە". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە" پاش نیوەڕۆی دوێنێ  یەکشەممە لە کاتێکدا هێزەکانمان لە ئەرکێکی فەرمیدا و لەسەر فەرمانی دادوەر لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی هەستان بە دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست". 

ئەوەش هاتووە" لە کاتی دەستگیرکردنیاندا تیرۆریستەکان هەوڵیاندا خۆیان  دەرباز بکەن، بەڵام هێزەکانمان لێیان هاتنە دەست و قۆلبەست کران، جێگەی داخە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستەکان هاوڵاتیەکی شارەکەمان کە لە خێزانێکی دڵسۆز و خەباتگێرن  شەهید بوو، دوا بە دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".  

دەقى راگەیەنراوەکە:  

رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی  

پاش  نیوەڕۆی ئیمڕۆ  یەکشەمە ١٤/٨/٢٠٢٢ لەکاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی  لەئەرکێکی فەرمیدا و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر لەناوبازاڕی شاری سلێمانی  هەستان بەدەستگیرکردنی دوو تیرۆریست.  

لەکاتی دەستگیرکردنیاندا تیرۆریستەکان هەوڵیاندا  خۆیان  دەربازبکەن ، بەڵام هێزەکانمان لێیان هاتنە دەست و قۆلبەست کران ، جێگەی داخە لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیرۆریستەکان هاوڵاتیەکی شارەکەمان کە لە خێزانێکی دڵسۆز و خەباتگێرن  شەهید بوو ، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەوپەڕی دڵتەنکی خۆمان و پرسەو ماتەمینی  ڕادەگیەنین ، داواکارین لەخوای پەروەردگار بە بەهەشتی شاد بکات .  

دوا بەدوای ڕووداوەکە دەست بەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و ليکۆڵینەوە بەردەوامە.  

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی  


AM:12:12:15/08/2022