بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری زیاتری
بەسەردا هات و نرخەکەیان زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٧
دۆلار و١٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٨ دۆلار و ١٥ سەنت
بوو.
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە..
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە
٩١ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٢ دۆلار و ٩
سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
ڕۆژى ٩ى ئازاری ئەمساڵ نرخى بەرمیلێک نەوت لە
بازاڕەکانى جیهاندا گەیشتە (١٣٠) دۆلار، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخ بوو لە ماوەى
(١٢) ساڵى ڕابردوودا تۆمارى کردبێت، بەڵام ماوەى چەند ڕۆژێکە نرخى نەوت لە بازاڕەکاندا
دابەزینى بەرچاوى بە خۆیەوە بینیوە.