ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: تا ئێستا لەگەڵ یەکێتی نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتن

 

ئەمڕۆ دووشەممە  ١٥ی ئابی٢٠٢٢، وا بڕیارە مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه‌.

كاكه‌مین نه‌جاڕ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی بۆ کەناڵی کوردستان ٢٤ ڕایگەیاند، "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی تاووتوێی دوا رووداو و پێشهات سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن"

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و گفتوگۆكانیان له‌ باره‌ی چاره‌سه‌ری پرسی جێ ناكۆكەکانی نێوان هه‌ردوولا دەبێت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی باسی لەوەشکردووە، وێڕای بوونی كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ، به‌ڵام تا ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن. 

 ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەو كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌ دوای سه‌ردانه‌کەی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح دێت كه‌ دوێنێ سه‌ردانی هەولێر و سلێمانیی کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبووەوە.  

 

 

 

 

 


 



AM:09:55:15/08/2022