هەودا چەند وتەیەکی جیاواز لەسەر کۆکراوەی وێنەیەکی خۆی دەنوسێت

هەودا ئەحمەد بێژەری ناسراو پێشکەشکاری بەرنامە هونەریەکانی کەناڵی ئێن ئارتی ٢ لە نوێترین دەرکەوتنی چەند وێنەیەکی لە یەک وێنەدا کۆکردووەتەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووک و ئینستاگرام بڵاوی کردووەتەوە.

هەودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبووک، چەند وێنەیەکی سەرنجڕاكێشی خۆی  لە یەک وێنەدا کۆ کردووەتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی، لەسەر وێنەکە نوسیوییەتی "بزەت بۆ دەکەم ژیان بۆم بنێرەوە وەک هەمیشە غەدارییەکانت" هەروەها لە ئینستاگرام لە سەر هەمان وێنە نوسیوییەتی "جوانی عیشقی من و تۆ لەوەدایە بەتاڵە لە ئەقڵ و لۆژیک لەوەدایە بەسەر ئاودا دەڕوات ژێر ئاو ناکەوێت".

هەودا ساڵی (١٩٨٥) لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەر و ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، ماوەی شەش ساڵیشە وازی لەو کەناڵە هێناوەو لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەی هونەری و کەلتوری پێشکەش دەکات و، بەرنامەکانی بە پڕبینەرترین بەرنامەکانی ئەو کەناڵە هەژمار دەکرێن.



AM:10:23:15/08/2022