لەبارەی گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشویی ڕوونکردنەوە دەدرێت

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "ناتوانرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ دۆخی پێشووی و دەڵێت، ئەوە خەیاڵە".  

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە  ..

هەیسەم ئەلجوبوری، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت " گەڕانەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ دۆخی پێشووی خەیاڵێکە، چونکە  لەو حاڵەتەدا زیانی زیاتر دەبێت لەوەی کە بەو نرخەی ئێستای بمێنێتەوە.  

وتیشی  "دەبێت بیر لەوە بکەینەوە چۆن دەتوانرێت هێزی دیناری عێراقی بگەڕێتەوە بەرامبەر بە دۆلار، بەڵام بە بڕیاری حکومەت نا، بەڵکو لە ڕێگەی خواست و خستنەڕووەوە."  

 



AM:11:00:15/08/2022