سلێمانی.. داوادەکرێت گرێبەستی دانانی کامێرای چـاودێـری هـەڵـبـوەشـێـتـەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایدەگەیەنێت "پێدانی پرۆژەی كامێرای چاودێری بە كەرتی تایبەت نایاساییەو داوای ڕەتكردنەوەی پرۆژەكە دەكەین".

خدیجە عبدالجبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵیت،  "لەڕێگەی یاداشتێكەوە و بەواژووی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای ڕەتكردنەوەی پێدانی پرۆژەی كامێرای چاودێری بە كەرتی تایبەتمان كرد لە پارێزگای سلێمانی، چونكە پێمان وایە ئەمە سزایەكی ناڕەوایە و سەپاندنی زەریبەیەكی ترە بەسەر هاوڵاتیان و هەمیشە ئەم پارێزگایە لەقوربانیدان كراوە بەسەر مەشق ".

خدیجە عبدالجبار وتیشی "سەرەڕای ئەوەی كە شارەزایانی بواری یاسا ، پرۆسەكە بە پێشێلكاری یاسایی دەبینن و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش كە نوێنەرایەتی سنورەكە دەكات دەتوانێت لە بەرژەوەندی گشتی داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە بكات" .



AM:11:43:15/08/2022