بەرێوبەرایەتی گشتی
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممەی بڵاوکردەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە و ژمارەیەکی پێوانەی تۆمار دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی
هەرێم ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆز
و خۆڵێکی سووک، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (١-٢ )پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و مەوداى
بینین ( ٦-٧ ) کم دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما
بەرز دەبێتەوە بە (١-٢ ) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەینێ:
هەولێر : 42
سلێمانی : 41
دهۆک :
40
کەرکوک : 43
زاخۆ :42
هەڵەبجە : 44
سۆران : 40
راپەرین : 41
گەرمیان: 44