"سبەینێ پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە"


لە سبەینێوە بڕێك شێ لە وڵاتی ئێرانەوە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پێشبینیش دەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.   

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاندووە، سبەی سێشەمە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ دەبێت، لە ئەنجامی كشانەوە و لاوازبوونی ئەو بارستە ھەوا فێنك و وشكەی لەدەریای ناوەراستەوە كاریگەری لەسەر كەشی ناوچەكان بوو پلەكانی گەرما سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ تا ٢ پلە ڕوو لەبەرزبونەوە دەكاتەوە.   

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "لە كاتەكانی سبەی ئێوارە و شەودا بڕێك شێ لە وڵاتی ئێرانەوە ئاسمانی ناوچەكانی سنوری باشور و رۆژھەڵاتی ھەرێم دەگرێتەوە و لەئەنجامدا ئاسمانی ئەم ناوچانە بە زۆری لە ساماڵەوە دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەستكردن بەگەرما زیاتر دەبێت كە تا رۆژی ھەینی ١٩-٨-٢٠٢٢ كاریگەری ئەم شێ و گەرمیە لەسەر ناوچەكانمان دەمێنێتەوە و بەتایبەت سنوری رۆژھەڵاتی ھەرێم پلەكانی گەرماش تا ھەمان بەڕوار بەبەرزی دەمێنێتەوە."   

هەروەها وتویەتی "دوابەدوای ئەوە بەگشتی كاریگەریی گەرما لە ھەفتەی داھاتوودا كەمتر دەبێتەوە".   



PM:04:31:15/08/2022