نرخی نەوت هاڕەی كرد


نرخی نەوت خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا شكانێكی قورسی تۆمار كرد، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی ئابووریی چین.  

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیكەی پێنج دۆلار دابەزی و بە 93.15 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.  

هەروەها هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی سوكی تەكساس نزیكەی چوار دۆلار و نیو دابەزی و بە 87.17 مامەڵەی پێوە دەكرێت.



PM:04:54:15/08/2022