بانكێكی حكومی بڕیارێكی گرنگی بۆ فەرمانبەران دەركرد


بانكی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی سووی سەر قەرزی فەرمانبەران لەڕێژەی 8%ەوە بۆ 5% كەم دەكاتەوە و ئەو بڕیارەش سەرجەم ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە 1ی مانگی حەوتی ئەمساڵەوە قەرزیان وەرگرتووە.
 
بانكی بازرگانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "رێژەی سوی سەر قەرزی فەرمانبەران لە 8%ەوە بۆ 5% كەمكراوەتەوە، بڕیارەكەش ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە موچەی مانگانە لە بانكە بازرگانیەكان وەردەگرن".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "بڕیاری كەمكردنەوەی ڕێژەی سو ئەو قەرزانەش دەگرێتەوە كە لە 1ی (تەموز/7)ی ئەمساڵەوە فەرمانبەران وەریانگرتۆتەوە".

هەروەها دەڵێت "بڕیاریش دراوە بە هەڵوەشاندنەوەی مەرجی كەفیل (تەنها بۆ فەرمانبەرانی هەمیشەیی) بۆ ئەو بڕە قەرزانەی بەهاكەیان دەگاتە 15 ملیۆن دینار".




PM:05:28:15/08/2022