هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت" هەرکاتێک زانیان لە بەشێک لە بەشەکانی هاتووچۆ لەلایەن هەر کارمەندێکیانەوە دەسەڵات بە خراپی بەکاردێت ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکاتەوە، کە بە مەبەستی گەیاندنی هەر زانیارییەک بە بەڵگەی سەلمێنەر دەربارەی کاری نایاسایی و خراپ بە کارهێنانی دەسەڵات لەلایەن هەر ئەفسەر و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لە هەر بەڕێوەبەرێتی و بەش و هۆبە و هەر کایەیەکی ناو کایەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەتوانن زانیارییەکانیان بنێرن بۆ لێژنەیەکی تایبەت مەند بە ناوی (لیژنەی بەدواداچوون). 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پێویستە ئەو زانیاری و بەڵگانە تەنها پەیوەندیان بە بواری هاتوچۆ و کاروباری بەڕێوەبەرایەتیمانەوە هەبێت، دڵنیاییش بە هاوڵاتییان دەدەین لەوەی هەموو زانیارییەکان پارێزراو دەبێت لەلای لیژنەی تایبەتمەندەکەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن زانیارییەکان بۆ ئەم ژمارە تەلەفۆنە بنێرن (07701379090).


PM:07:20:15/08/2022