وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا سێ هه‌زار و ٣٥ حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ئەمڕۆ دووشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپەڕی (سپی) كه‌وتوه رایگه‌یاندووه" له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، ٨ی ئاب تاوه‌كو ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ سێ هه‌زار و ٣٥ حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ١١ هەزار و ١٤ تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و ٤١ هەزار و ٧٦٦ كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، (١٢) حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆماركراوە.
تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٤٥٤ هەزار و ٢١٣ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٣٣٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٢٠ هەزار و ٦٦٦ كەسیان چاكبوونەتەوە.