یەكێتی بۆ پارتی: بە یەك پاكێجی نیشتمانی رووبەڕوی دۆخی ئێستای عێراق ببینەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی کرد و دەڵێت" با له‌ به‌غداد به‌یه‌ك پاكێجی نیشتمانی و كوردستانیانه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ ببینه‌وه". 

ئەمشەو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بۆنەی تێپەربوونی (٧٦)ی ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبای ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە کرد و ڕایگەیاند" ھیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە پێناو ڕەوینەوە و تێپەڕاندنی گشت ئەو لە مپەڕانەی کە لەسەر رێگەی لێکتێگەیشتمان لە کاری ھاوبەش لە کوردستان و عیراق و بە تایبەتی لە رێی گەشەپێدانی سیاسەتێکی دادپەروەرانەی کوردستانی حوکمڕانی و ئابووری و خزمەتگوزاریدا دروست بوون". 

هه‌روه‌ها هاتووه‌" هەر لەم یادەدا ئومێدەوارین پرس و جوڵە سیاسییەکانی جیهان و ناوچەکە و عێراق بەهەند وەربگیرێت". 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌ به‌ روانگه‌ی خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ره‌وشی ئێستای سیاسی عێراق كردووه‌ و داوا دەکات" گشت ھێزولایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانمان بە جۆرێک یەکبخەین کە لە قازانجی یەکڕیزی و پێکەوەی گەلەکەماندا بێت، بە تایبەت لە بەغدا بە یەک پاکێجی نیشتمانی وکوردستانییەوە رووبەڕووی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عێراق ببینەوە بۆ دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە". 


PM:10:36:15/08/2022