حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت" بۆ ماوه‌ی سێ مانگ شه‌ش كه‌س به ومه‌به‌ستی كاركردن له ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه داده‌مه‌زرێنن و موچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ریه‌كێكیشیان (٧٥٠) هه‌زار دینار ده‌بێت".
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە چوارچێوەی هەنگاوەکان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی کەسی فەرمانبەران لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دانانی شەش کەس دا بۆ ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە، بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری داتا ئینتری بە مووچەی مانگانەی (٧٥٠) هەزار دینار بۆ هەریەکێک لەو کەسانە".
ئەوەشی خستەڕوو، کاری ئەو شەش کەسە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت، واتە لە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، و دوا ڕێکەوت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.
مەرجەکانی کەسی پێشکەشکار:
لایەنی کەم بڕوانامەی دیبلۆمی کۆمپیوتەری هەبێت.
توانای تایپ کردنی خێرای هەبێت بە کیبۆردی کوردی (یونی‌کورد).
توانای کارکردنی هەبێت بە تەنیا و بە گروپ.
وردبین بێت لە کارەکەی.
باشترە نیشتەجێی شاری هەولێر بێت.