ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای هامڵتۆن لە باڵەکایەتی ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند" ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لەسەر ڕێگهی گشتی هامڵتۆن لە نێوان شارۆچکەی سۆران و شارۆچکەی چۆمان لە نزیک پردی حافیز، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و هۆندا ئەلهنترا رویدا".
هاتووچۆی سۆران راشیگەیاند: لە ڕووداوەکەدا کەسێک بەناوی (حلیم عەبدوڵا کەوەتی) تەمەنی ٦٧ ساڵ گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.