نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

ئەمڕۆ بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، زیاتر گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە دابەزین کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٤ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٥ دۆلار و یەک سەنت بوو.


هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٨ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٩ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

ڕۆژى ٩ى ئازاری ئەمساڵ نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا گەیشتە (١٣٠) دۆلار، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخ بوو لە ماوەى (١٢) ساڵى ڕابردوودا تۆمارى کردبێت، بەڵام ماوەى چەند ڕۆژێکە نرخى نەوت لە بازاڕەکاندا دابەزینى بەرچاوى بە خۆیەوە بینیوە.


AM:08:50:16/08/2022