سبەینێ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت

دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامی هەیە، بڕیارە ئەمڕۆ و سبەینێ‌ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشبكرێت.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ‌ چوارشەممە هەریەكە لە وەزارەتەكانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن.

ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتەكانی، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ڕۆشنبیری و لاوان، كارەبا، دابەشدەكرێت.

ڕۆژی یەكی ئەم مانگە، دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی بۆ حەوت بڵاوكردەوە و بەپێی لیستەكەش لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز دێت.


AM:09:24:16/08/2022