نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە کاتی کردنەوەی بازارەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٤٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە  ١٤٨ هەزار و ٥٥٠دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٠ هەزار و ٨٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٢٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٩٤٨ دینارە.

- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٥٠ هەزار دینارە.


AM:10:12:16/08/2022