بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزەی ههرێمی کوردستان پێشبینییەکانی كهشوههوای ئهمڕۆ سێشەممە و سبەینێ چوارشەممە شارەکانی هەرێمی بڵاوكردهوه.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەشێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک لە ناوچە جیاجیاکان، خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (٥ - ١٥) کم، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و مەوداى بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور لە ناوچە شاخاوییەکانى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوک لە ناوچەکانى باشورى هەرێم، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو، خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (١٠ - ٢٥) کم لە کاتەکانی دوایینیوەڕۆ کەمێک چالاک دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩) کم دەبێت.