سەرۆکی فراکسیۆنی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ڕاى ئێمه لەگەڵ ڕای چوارچێوەی هەماهەنگییە، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان".
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ڕه‌وتی سه‌در ئه‌گه‌ر بیه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت ئه‌مانه میكانیزمی ده‌ستوری هه‌یه، ناكرێت ئه‌مانه هه‌مووی پێشێلی ده‌ستوری بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی ده‌یه‌وێت ئه‌مه كارێكه گونجاو نییه".
وتیشی" ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت ئێستا په‌رله‌مانی عێراق شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌ماوه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م شوێنه بێت ده‌ستوریش ڕێگه‌ی پێداوه له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م وڵاته بێت ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه ئارامترین شوێن بێت بۆ به‌ستنی دانیشتنه‌كان".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دیاره لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو هه‌یه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێیوایه چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له‌چوارچێوه‌ی میكانیزم و ڕێكاره یاساییه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته ئه‌نجام ده‌درێت دوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی بۆ ئه‌و بابه‌ته و ده‌نگ پێدراو و متمانه پێدراو به‌كارێكی ئاسایی ده‌بیینرێت، به‌ڵام پێمانوایه نه‌خشه‌ی سیاسی به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناگۆڕێت هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئێستا هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئێستا قبوڵ نه‌كرێت له داهاتووش ئه‌و ئه‌نجامانه قبوڵی یه‌كتر ناكرێت.