فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جوڵه به‌هێزه‌كانی كۆماندۆ بۆ شاره‌وانی سلێمانی كرا، به‌مه‌به‌ستی پاکتاوکردنی گەندەڵکاران".
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆ بڵاویكرده‌وه" لەماوەی ڕابردوو لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومی لە ژێر فشاری هەڕەشە هەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و ڕێگری‌کردن لە ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجام ئەدران".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەمڕۆ بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، بۆ ڕێگری‌کردن لەو داگیرکارییە جوڵە بەهێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلێمانی به مه‌به‌ستی پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانەی ڕێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلیمانی.