بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەوڵەتی تورکیا ناوەندی شاری کۆبانێی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد.
ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز رایگەیاند" هێزەکانی دەڵەتی تورکیا ناوچەكانی گرێی مشتەنور و ڕێگای حەلەب و ناوەندی شاری كۆبانێ و پێنج گوندی ڕۆژئاوای كۆبانێی بە چڕی بۆردومان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە به چه‌كى هاوه‌ن و به فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بووە، به‌و هۆیه‌شه‌وه گه‌نجێكى ته‌مه‌ن (١٢) ساڵ گیانى له‌ده‌ستدا و سێ کەسی دیكه‌ش برینداربوون.